شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-14 03:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران جدییە لەدەستەبەركردنی ئاسایشی وڵات/ عێراق دەستی بە جێبەجێ کردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ڕایگەیاند، ئێران سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و سوپاسگوزارە بۆ هەوڵەکانی عێراق لەمبارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی سەردانێكدا بۆ ئێران لەتاران لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان كۆبووەوە و لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا چەند زانیاریی گرینگیان لەبارەی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق ئاشکرا کرد.

لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و قۆناغەكانی دیكەش لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن".

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ داماڵینی چەک لە گرووپە دژبەرەکانی ئێران و ڕوونیشی کردەوە، عێراق، لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی جێبەجێ دەکات".

 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی: کۆبوونەوەی لیژنەی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، کە لەم دواییانەدا بەڕێوەچوو پێشکەوتنی باشی لە بواری هاوکاریدا هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.


لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق گرنگیی ڕێزگرتنی ئێرانی بۆ ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییە دەربڕی کە لە نێوان هەردو وڵات واژۆکراوە، کە چەکداماڵینی گرووپ و لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران و ئامادە لە باکووری عێراق لەخۆدەگرێت.

فوئاد حسێن دووپاتی کردەوە، کە گرووپەکانی سەر سنووری عێراق و ئێران له‌ چەک داماڵراون و ئاماژەی بەوەدا، کە لە دەستوری عێراقدا هاتووە کە هیچ گرووپێک بۆی نییە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە