شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-13 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی دیموکرات پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دووپات کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆبووەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دووپات‌کردەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەش‌کرد، چاوەڕوانی ئەوەن کە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ راستکردنەوەی بارودۆخ و پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەبەرانبەر ئەو کەسانەی بوونە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی و رشتنی خوێنی هاووڵاتیانی کەرکووک.

قسەکانی بارزانی هاوکاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی کێشەکانیان لەسەر بەشە بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەردوولا یەکتری بە پێشێل‌کردنی رێککەوتنەکان و یاسای بوودجە تۆمەتبار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە