شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-12 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنی ئەمنی، پەیوەندیی هەولێر و تاران بەهێزتر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند بە جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنەئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران، پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران دەچێتە قۆناخێکی نوێوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرباشە و هاتووچۆی دیپلۆماسی و بازرگانی لەنێوان هەردوولا بەردەوامە."

نازم دەباغ گوتی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند جارێک پەیامیان بۆ جێبەجێ‌کردنی خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە پێداوم و منیش پەیامەکەم بۆ هەولێر ناردووە، جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنەکە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران دەباتە قۆناخێکی نوێوە و بەهێزتری دەکات".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژەی بەوەش کرد، "کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق و سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاران، گەواهی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەدەن".

شایانی باسە رۆژی ۱۹ـی ئاداری ۲۰۲۳ لە بەغدا، عێراق و ئێران کۆنووسێکی ئەمنیی هاوبەشیان واژۆکرد، کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران واژۆکەیان کرد. یاداشتەکە هاوئاهەنگی لە ڕووی پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی لەخۆگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە