سەردانی تاران دەکەم/ پێبەندین بە ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێران
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێبەندە بەو ڕێککەوتننامە ئەمنییە کەلەگەڵ ئێران کردوویەتی و ڕایگەیاند بەیانی چوارشەممە سەردانی تاران دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە: "دەستووری وڵاتەکەی رێگە بە هیچ لایەنێک نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت و رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر بۆ دوورخستنەوەی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر سنووری ئێران و عێراق".
فوئاد حوسێن هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بەوەش کرد، سبەی سەردانی تاران دەکات و پابەبدنوونی عێراقی بە رێککەوتنە ئەمنییەکەی لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران