شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-11 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بایكۆت كردن لە ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی مووچەوە بەردەوامە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی نەبوونی مووچەوە پزیشكانی سلێمانی و فەرمانبەرانی شارەوانی هەڵەبجە مانگرتنیان راگەیاند و جەخت لەوە دەكەنەوە، تاوەكوو مووچە دابەش نەكرێت ناگەڕێنەوە سەركار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگەكانی ۷ و ۸ی فەرمانبەران دابەش نەكراوە، پزیشكانی موقیم و پلەبەند و گشتی لە سلێمانی بڕیاریان داوە بایكۆتی دەوام بكەن و داوا دەكەن كە مووچەكانیان دابەش بكرێت، بە پێچەوانەوە ناگەڕێنەوە سەركار.

هەروەها لای خۆشیانەوە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەهەمان شێوە بایكۆتیان راگەیاندووە و جەخت لەوە دەكەنەوە، پێویستە بە زووترین كات موچە دابەش بكرێت و بەپێچەوانەوە بەردەوام دەبن لە بایكۆت.

شایانی باسە بە بیانووی نەناردنی پارە لە بەغداوە تاوەكوو ئێستا مووچەی مانگەكانی ۷ و ۸ی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەكراوە لەكاتێكدا وەزیری دارایی عێراق دەڵێت كە لە ماوەی ۶ مانگی رابردوودا هەرێم زیاتر لە ۸ ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە