بافڵ تاڵەبانی و محەمەد باقر قاڵیباف لە تاران کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆ بووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، "پەرەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێم و بەتایبەت یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لێکرایەوە و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی کەلتووری گفتوگۆی لەبارەوەکرا".
لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرد و رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا بەردەوامە، "هیوادارم هەموومان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا هەنگاوبنێین و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە کاری لەپێشینەمان بێت".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران