شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-10 11:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۲۸ی ئەیلوول کۆتا مۆڵەتی عێراقە بۆ چەککردنی حزبە نەیارەکانی ئێران

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئێران لە کۆنفرانسی فەرماندەکانی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق تا ۲۸ی ئەم مانگە مۆڵەتی هەیە بۆ دەرکردن ‌و  نەهێشتنی گرووپ ‌و حزبەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس نیلفروشان یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی هێزەکانی وشکانی ئێران لە کۆنفڕانسی فەرماندەکانی هێزی وشکانی ئێراندا ڕایگەیاند: "لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕێکەوتن لەسەرکراوی ئێران لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ دەرکردنی حزبە نەیارەکان ئێران چاوەڕوانییەکی برایانەمان لە برایانمان لەهەرێم هەیە، لەم ئان ‌و ساتەدا ڕێگەدان بە حزب ‌و گرووپە نەیارەکانی ئێران لە ناوچەکە کە بوونەتە سەرچاوەی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە لە ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ لۆژیکی برایەتی ‌و دراوسێیەتی بەردەواممان لەگەڵیاندا ناگونجێت، بۆیە چاوەڕوانی جێبه‌جێ‌كردنى بەڵێنەکان دەکەین".

نیلفروشان جەختی کردەوە، دوای دانوستانە یەک لەدوای یەکەکانمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ‌و برایانمان لە هەرێمی کوردستان، دواجار ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی عێراق بۆ ئاسایشی سنوور و ناوچەکە واژۆکردوە، کۆتاییەکەشی ۲۸ی مانگی ئەیلولە.

یاریدەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە گشتییەکانی ئێران ڕوونیشی‌کردەوە: "ئێمە پابەندین بە هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە، نە وشەیەک کەمتر و نە وشەیەک زیاتری قبووڵ ناکەین ‌و پێشبینیش دەکەین لەو ماوەیەی ئاماژە پێکراوە، وەک چۆن کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێنی خۆی جێبەجێ کردوە، لایەنی بەرامبەریش ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکات، ئەگینا بارودۆخی ئێمە بۆ دۆخی پێشوو دەگەڕێتەوە و ناچارین بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێران لە سنوورەکان بۆ ئاسایشی بپارێزین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە