شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-02 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەردی بناغەی هێڵی ئاسنی ئێران لەگەڵ عێراق دادەنرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران گەیشتە دەروازەی سنووری شەلەمچە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە،بریارە ئەمڕۆ بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێران لە سنوورى پارێزگاى بەسرە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەو پارێزگایە بکات .

وتیشی ئامانج لەکردنەوەی ھێڵی شەمەندەفەر گواستنەوەی گەشتیاران و زیارەتکارانە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ عێراق و برەو دانە بەپەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان ئەو وڵاتانە.

هاوکات محەمەد موخبەر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندوە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە و بەسرە پلانێکی باشە لەنێوان ئێران و عێراق ، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە دوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە و تەواوکەری ڕێگاکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەبێت.

پرۆژەکە ماوەی چەند ساڵێکە بریاری دروستکردنی لەسەردرابوو، بەڵام کارکردن تێیدا دەستی پێ‌نەکردبوو بەکردنەوەش هەنگاوێکی نوێی ئابووریی و بازرگانی عێراق و ئێران دەچێتە پێشەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە