شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-29 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانه‌کانى که‌رکووک دژى پارتى هیچ نییە جگە لە سیناریۆیەکی دروستکراو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له ‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و کێشانه‌ى ئه‌و به‌ناو کێشه‌ دروستکراوانه‌ى له ‌که‌رکووک ڕووده‌دات له‌نێوان پارتى ‌و هاوپه‌یمانه‌کانى، ته‌نها سیناریۆیه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له ‌فه‌یسبووکى خۆى باسى له‌ خۆپیشاندانه‌کانى که‌رکووک دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى کردووه‌ و دەڵێت: "ئەو بەناو کێشە دروستکراوانەی لە کەرکووک ڕوودەدات بە ڕووکەش لەنێوان پارتی ‌و هاوپەیمانەکانی لە حکوومەتی عێراق، هیچ نییە جگە لە سیناریۆیەکی دروستکراو کە پێشتر هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون".

سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ نووسیویه‌تى: "هەردوو لایەنەکە لە بەغدا لە سەریەک سینی نان دەخۆن‌ و لەناو یەک هاوپەیمانیدا بەشدارن لە حکوومەت، بەڵام بەهۆی شکستیان لە پێشکەش کردنی خزمەت بۆ هاوڵاتییان دێن ئەم سیناریۆ چەندبارانە دەورووژێننەوە، هەمووجار پێش هەڵبژاردنەکان دەیانەوێت بەمە سۆزی خەڵک بجووڵێنن‌ و دەنگ کۆ بکەنەوە، لەبری بەخزمەت‌کردنی هاوڵاتییانی کەرکووک هەوڵ‌ بده‌ن دەنگ کۆ بکەنەوە".

له ‌کۆتاییدا جه‌ختی کردۆته‌وه‌: "بۆیە دڵنیابن خەڵک بەم درۆ چەندبارانەتان باوەڕ ناکات، ئێوەبوون وەک هەردوو حزبی دەسەڵاتدار کەرکووکتان فرۆشت ‌و ئێستاش لە بەغدا شەریکی عەرەب‌ و تورکمانی سوننە و شیعەن، هیچ کێشەتان نییە لە بەغدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە