سەرۆککۆماری عێراق داوای لە پەرلەمان کرد دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات کە تێیدا جەخت لە گرنگیی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی ئاراستەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد کە تێیدا جەختی لەوە کردەوە: "شاری هەڵەبجە یەکێکە لە هێماکانی ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی ستەمکاری پێشوو، خەڵکەکەی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی یەک لەدوای یەک بوونەتەوە و کاروانێک شەهیدیان لەو رێگەیەشدا بەخشیوە".
لەتیف رەشید جەخت لەوە دەکاتەوە: "پێویستە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە نێو ئەجێندای کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندکردنی یاساکە و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بۆ ئەنجامدانیشی وەزارەتی پلاندانان رێوشوێنەکانی گۆڕینی بۆ پارێزگا تەواو بکات".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران