شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-16 09:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە، یەکێتیی نیشتمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەیادی ۷۷هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو حزبە و لایەنگرەکانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاندووە: "لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم  ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان  دەکەین، بەو ھیوایەی ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەم ھەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات ھەیە بە قازانجی چاک‌کردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان".

ئاماژەی بەوەش‌کردووە، تەئکید دەکەنەوە کە: "کوردستان و ئەزموونەکەی بەرھەمی خوێنی گەشی ھەزاران شەھید و قوربانیە، بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستکەوتەکان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراکەتە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە