لە کهرکووک کورد بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، دوای ھەوڵی زۆری یەکێتی بەڵام بەداخەوە کورد لە کهرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە بەرژەوەندی ھاوپەیمانێتیە گەورەکانە، فرە لیستی لە ناو یەک پێکھاتە دەبێتەھۆی فەوتانی ژمارەیەکی زۆری دەنگەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ھەمیشە دەستپێشخەربووین لە کۆکردنەوەی گشت لایەنەکان لە کهرکووک، ھاوپەیمانێتییەکەیان لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان سەردەکەوێت و مافە زەوتکراوەکانی کورد بەدەستدەھێننەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران