نووسینگە لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی بەشداریکردنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی رۆژنامەوانیی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت دەربارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ بڕیارێک نەدراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی رۆژنامەوانیی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت "دەرباری بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پارلەمانی کوردستان، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی نەدراوە".
نووسینگەکە دەشڵێت: "هەر بڕیارێکیش هەبێت دەربارەی ئەو پرسە، بە رەسمی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، بەم روونکردنەوەیەش رایدەگەیەنین لە ئێستادا هەر لێدوانێک لەو بارەیەوە درابێت، گوزارشت لە ڕای کەسی دەکات و پەیوەندی بە بڕیاری بەرێزیانەوە نییە".
#کوردپرێس
#لاهوور شێخ جەنگی
#پەرلەمانی کوردستان
#هەڵبژاردن
#ئەنجومەنی پارێزگاکان
#پارلەمانی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران