لە پەلامارێکی داعشدا ۵ سەربازی سوپای سووریا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە دەڤەری حەما داعش هێرشی کردە سەر دەستەیەک لە سەربازانی سوپای سووریا و بەهۆیەوە ۵ سەرباز کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر کاروانی سخربازیی سوپای سووریا لە دەورەوبەری حەما ۵ سەربازی سووری گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی نووسراوەیەکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا (SOHR) چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای سووریا کە لە ڕێگای ڕەقە-سەلامییە تەنکری نەوتیان جێبەجێ دەەکرد.
هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت بەهۆی ئەو هێرشەوە ۵ سەرباز کوژران و ۴ سەربازی دیکە بریندار بوون و تەنکەرێکی نەوتیش گڕی گرت.
بۆچوونی بەکارهێنەران