شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-29 05:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە تورکیا ۱۶ کەس بەتۆمەتی ئەندامێتیی داعش دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ، ۱۶ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە داعش و ئەلقاعیدە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بڵاوی‌کردەوە، تیمەکانی هۆبەی دژەتیرۆر لە ئاسایشی ئیستەنبووڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گومانلێکراو ئەنجام‌دا کە ئاشکراکرابوو لە پەیوەندیدان لەگەڵ رێکخراوەکانی داعش و ئەلقاعیدە.

لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە کە بە "تیرۆریستی بیانی" ناودەبرێن، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ۱۵ ناونیشان لە هەشت ناوچەی ئیستەنبووڵ کرد و ۱۶ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.

لە هەڵمەتەکەدا ۱۵ ناونیشانەکە پشکنران، بەهۆیەوە دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی دیجیتاڵی، نەخشە و چەندین ئامێری پەیوەندی‌کردن و چەکی بێمۆڵەتدا گیرا.

دوای هەڵمەتەکە، "۱۶ گومانلێکراوەکە پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە برانە بنکەی ئاسایش".

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە