شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-29 05:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوژران و بریندار بوونی ۵ کەس لە هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئاسایشی کوردستانی سووریا بڵاوی کردەوە بەهۆی بەئامانجگرتنێکی تورکیاوە سێ کەس گیانیان‌لەدەست‌دا و دووانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا رایانگەیاند، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دوو ئۆتۆمبێل لە گوندەواری باشووری رۆژهەڵاتی قامشلۆ، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون.

لە کاتێکی پێشتری دوێنێشدا، درۆنێکی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی لە نێوان گوندەکانی (تل مەعروف و خەزنە) لە گوندەواری باشووری قامشلۆ کردە ئامانج، دەنگۆی کەوتنەوەی قوربانی و بریندار هەبوو.

لە راگەێنراوێکدا کە ئێوارەی دوێنێ لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئاسایش رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان لەسەر رێگای پێکەوەبەستنی گوندی خەزنە و شارۆچکەی تل مەعروف، کردەئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەئامانجکردنەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی دووی دیکە، ئاماژەیان بەوەشکرد کە لە کاتێکی دواتردا سەرجەم زانیارییەکان ئاشکرا دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە