شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-26 08:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووشکا فیشر، وەزیری پێشووتری دەروەی ئەڵمانیا لە یادداشتێکدا کە لە "پلەتفۆرمی پراجێکت سێندیکت"دا بڵاو بۆتەوە دەڵێت: ئەستەمە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرسی کوردەکانی تورکیا چارسەر بکرێت.

ناوبراو لە یادداشتەکەیدا ئاماژەی داوە بۆ زیاتر بوونی سەرکوتی کوردەکانی تورکیا لە ساڵی ۲۰۱۶وە و نووسیویەتی: "حکوومەتی تورکیا لە دوای کوودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦وە بەشێوەیەکی فراوانتر بەرەو حکوومەتی تاکڕەوی هەنگاوی هەڵگرتووە. هیچ دوورنواڕێک بۆ چارەسەریی پرسی کوردی تورکیا و کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا نابینم".

ناوبراو ئاماژەی داوە بە هەندێک لە گۆڕانکارییەکان کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەیارەکانی کردوویەتی و دەڵێت: هێنانەکایەی یاساکانی دژە تیرۆر و سیستەمی دادوەریی گوێڕایەڵی ئەردۆغان ئامرازی بەهێزی بۆ ناوبراو دابین کردووە بۆ سەرکوت‌کردنی هەر نەیاری و دژایەتییەک.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا دەشڵێت هەندێک لە هەڵویست گۆڕینەکانی ئەردۆغان لەبارەی سوید و نزیک بوونەوە لە ڕۆژئاوا تەنها تاکتیکە و هۆشداریی داوە کە نابێت وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەونە داوی ئەردۆغانەوە.

یووشکا فیشر پێشنیازی ئەوەی بە یەکێتیی ئەورووپا کردووە کە درێژە بە هاوکارییەکان لەگەڵ تورکیا بدات بەڵام جەختیشی لەمە کردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت تورکیا ببێت بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە