شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-26 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۲۱ی مانگی ۶ ی ئەمساڵ، شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری هەولێر لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و هەندێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەدا کۆبووەوە.

سەرچاوە باڵاکە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، پەیامەکانی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکای بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا کرد: "ئەمریکا نیگەرانە لە ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بە بەرپرسانی هەرێمی وت، ناتوانین پاڵپشتییەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام بێت، گەر دۆخی وەزارەت بەمشێوەیە بمێنێتەوە و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە بەڕێوەنەچێت."

هەروەها وتیشی: "حزبایەتی بەتەواوەتی ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کاروبارەکانی وەزارەت و ململانێکان بە ئاشکرا هەستیان پێدەکرێت، لەکاتێکدا هاوپەیمانان دەیانەوێت قۆناغ قۆناغ هێزەکانی ۷۰ و ۸۰ی پارتی و یەکێتی یەکبخەنەوە و حزبایەتی لەو وەزارەتەدا کاڵ بکەنەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە