شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-25 11:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران و جەخت لە بەهێزترکردنی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە بەشێوەیەک لە ئاست پێداویستییەکانی دۆخەکە و داخوازییەکانی هاوڵاتییان بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووەلە کۆبوونەوەکەدا پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوان کردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو دروست‌کردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی جەختی لێکرایەوە.

لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بافڵ تاڵەبانی وتی: "بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێم و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەوڵەکانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە