شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-25 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بەمەبەستی کونترۆڵ کردنی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکدێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- مامۆستایەک لە زانکۆی دووبلین بڕوای وایە دەسپێشخەریی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق تەنها بە ئامانجی هاوڕێ کردنی حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ڕووسیاش بێت بۆ زەبرلێدان لە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆفیسۆر ئسکات لۆکاس، مامۆستای زانکۆی دووبلین ئاشکراشی دەکات کە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا بۆ حکوومەتی سووریا بەمەبستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان بێ‌ئەنجام ماوەتەوە.

ناوبراو لە وتارێکدا کە گۆڤاری کۆنڤێرسەیشێن بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە دەکات کە کاردانەوەی حکوومەتی دیمەشق بە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا داواکردن لەو وڵاتە بوو بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کە ئەوەش ناڕەزایی و دژایەتیی تورکیای لێکەوتەوە.

دکتۆر لۆکاس دەشڵێت تورکیا بەنیازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێتی پێکبێنێت چوونکە ئەنقەرە ئیدراەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە باکووری سووریا سەربە PKK دەزانێت.

مامۆستاکەی زانکۆی دووبلین جەختی کردۆتەوە دەسپێشخەرییەکەی تورکیا تەنگەژە خولقێنە چوونکە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا لە باکووری سووریا لێدەکەوێتەوە، چوونکە واشنتۆن پاڵپشتی لە کوردەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی، دەسپێشخەرییەکەی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەخۆوە نەدیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە