شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-25 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران لە شاری خۆی کرایەوە

پوختەی هەواڵ
لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و تورکیا ژوورێکی هاوبەشی بازرگانیی لە شاری خۆی کرایەوە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

عادل نەجەف زادە، نوێنەری خۆی و چایپارە لە پەرلەمانی ئێران لەمبارەوە رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ تورکیا ئەمساڵ کارەکانی ۴۰ کیلۆمەتر لە رێگای ستراتیژیی نێوان خۆی و  شاری کۆتۆل لە پارێزگای ورمێ بە بودجەی پێنج ملیۆن دۆلار کۆتایی دێت.

لە لایەکی دیکەوە ئەرسین ئۆزدەمیر، سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی تورکیا و ئێران رایگەیاند ئەو دوو وڵاتە بە کردنەوەی ئەو ژوورە بازرگانییە لە خۆی هەوڵ دەدەن ئاستی بازرگانیی نێوانیان بۆ ۳۰ ملیارد دۆلار بەرز بکەنەوە.

کردنەوەی ئەو ژوورە هاوبەشە بازرگانییە لە کاتێکدایە لە رابردوودا ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا لە ۱۱ ملیارد دۆلار بۆ ۹ ملیارد دۆلار لە ساڵێکدا کەمی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە