شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-21 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەدر داوایەک ئاراستەی ئێران و سعوودیە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەدر داوای لە ئێران  و سعوودیە و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دنیا كرد هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سوید ڕابگەیەنن.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەمریكا و هاوشێوەكانی بۆیان نییە ئیدانەی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید بكەن، بەڵكوو لەسەریانە ئیدانەی سووتاندنی قورئان بكەن.

موقتەدا سەدر لەپەیامێكدا داوای لە كۆمكاری عەرەبی كرد لە نێو عێراق یان دەرەوەی عێراق كۆبوونەوەیەک بكەن لە پێناو سەركەوتنی ئیسلام.

هەروەها سەدر داوای لە ئێران  و سعوودیە و جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی دنیا كرد هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر سوید رابگەیەنن و سووتاندنی قورئان وەک تاوانێكی تیرۆرستی بناسێنن.

هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل بن عەبدولڕەحمان عسومی داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد بایكۆتی سیاسی و ئابووری سوید بكەن.

هۆشدارییشیدا لە كاردانەوەی مسوڵمانان لەسەرانسەری جیهان بۆ ئەو هەنگاوەی سوید كە رەنگە توندوتیژی لێبكەوێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە حكوومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیای پەیوەندییەكانی سویدی ئێریكسۆنی لە عێراق راگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە