شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-19 17:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە ئامادەبوونی مەزڵووم کۆبانی ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە کۆبوونەوەیەکی ئەنچام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بە ئامادەبوونی مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) جەختی لەسەر بەرز کردنەوەی ئاستی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە رۆژئاوای فورات کردەوە، بەو پێیەی کە رووسیا گەرەنتی رێککەوتنی ئاگربەستە لە باکووری سووریا دەکات.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەرێوبەرایەتی خۆسەر و بەرفراوانی پانتای هێرشەکان کرا، هەروها ئەرک بەرپرسیاریەتی لایەنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەو هێرشانە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

لە ساڵی 2019، دوای لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لە کوردستانی سووریا، مۆسکۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ ئەنقەرە واژۆ کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا، باس لە هەرەشەی شانەکانی داعش کرا و جەختیان لە سەر گرنگیی زیادکردنی هەماهەنگی و خێراکردن و فراوان­کردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سنووردارکردنی توانای دووبارە سەرهەڵدانی داعش کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە