شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-17 05:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ۱۶۰ کەسی دیکەی دیپۆرتی سنووری سووریا کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تورکیا ۱۶۰ کەسی لە دەروازەی شارۆچکەی گردی سپییەوە، دیپۆرتی سنووری سووریا و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا ۱۶۰ کەسیان دیپۆرت کردۆتەوە بۆ گردی سپی لە پارێزگەی رەقە لە باکووری سووریا، لەنێویاندا چالاکوانێکی میدیایی بە ناوی "عەبدولرەحمان عیسا" هەیە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە لە گرتووکخانەکانی تورکیا راگیراوە.

بەپێی چەندین ناوەندی بەڵگەکردنی پێشێلکاریەکان لە باکووری سووریا، لەماوی چەند مانگی رابردوودا، تورکیا لە ژێر ناوی "گەرانەوەی خۆبەخشانە" دیپۆرت‌کردنەوەی زۆرەملێی سوورییەکانیان چرتر کردووەتەوە.

هەروەها هەینی، ۱۴ی تەمموز، تورکیا ۲۲ هاووڵاتی سووریی لە دەروازەی باب هەواوە دیپۆرتی خاکی سووریا کرد، پێش ئەوەش لە ۱۲ی تەمموز لە رێگەی دەروازەی سەرێ کانییەوە ۴۷ کەسی دیکە دیپۆرتی سووریا کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە