شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-11 07:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی کوردستانی سووریا سەرکردەیەکی داعشی لە دێرەزوور دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایش لە کوردستانی سووریا، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشیان لە گوندەواری دێرەزوور راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا کە لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی‌کردووەتەوە، دەلێت: "هێزە تایبەتەکانمان H.A.T بە پاڵپشتی و بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمیرێکی داعشیا لە گوندەواری دێرەزوور دەستگیر کردووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 9 تەمموز، هێزەکانی ئاسایش توانیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختە ئەنجام بدەن، لە ئەنجامدا ئەمیرەکەی داعش دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەش‌کرد، لە کاتی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی داعش، دەست بەسەر چەک و ئامێرەکانی پەیوەندی‌کردنی گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە