شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-02 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عەفرین ئەندامی گرووپێکی سەر بە تورکیا دەستدرێژی کردە سەر منداڵێک

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی گرووپێکی چەکداری لایەنگری تورکیا لە گوندەواری عەفرین دەستدرێژیی کردە سەر کچێکی منداڵ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، "ئەندامی گرووپی چەکداریی نورەدین ئەلزەنگی دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە گوندی جووەیق لە لگوندەواری عەفرینی کوردستانی سووریا، دوای ئەوە هەڵاتووە بۆ شارۆچکەی جندرێس بۆ ئەوەی لەوێ خۆی ون بکات".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "منداڵەکە خاوەن پێداویستی تایبەتە، کە چەکدارەکەی سەر بە تورکیا بە زەبری  دەمانچە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر".

ئاماژەیش بەوە کراوە تاوانبارەکە پێشینەی تاوانکاری پڕ لە تاوانی هاوشێوەی هەیە لە گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە