هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ لە ئەنجامی بۆردوومانێکی تورکیا گیانی لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری قامیشلۆی کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی سەر بە ئیدارەی خۆسەری قامیشلۆی لەسەر ڕێگای گوندی تەل شەعیر کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئەنجامی بۆردوومانەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان یوسرا دەروێش هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆیە.
هەروەها کابی شهمعون هاوسەرۆکی دیکەی کانتۆنی قامیشلۆ بههۆی بۆردوومانەکەوە بهسهختى برینداره و هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵیش باس لەوە دەکەن کە گیانی لەدەست داوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران