شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-20 07:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە کەرکووک بۆ هاووڵاتییانی عەرەب هەڵدەوەشێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی ماددەی ۱۴۰ بڕیارێكی لە بەرژەوەندی جووتیارانی کەرکووک بەتایبەتی كورد دەركرد و بڕیاری دا چیتر كار بە بڕیارەكانی رژێمی پێشوو نەكرێت.

کوردپرێس: بەپێی نووسراوێکی كە واژووی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی ۱۴۰ی لەسەرە و ئاراستەی  وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە و تێیدا داوا دەكات: کار بە بڕیاری ژمارە ۲۹ی ساڵی ۲۰۱۲ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بە هەڵوەشاندەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران.

جەخت لەوەش دەكاتەوە:  سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە و کاری پێنەکرێت و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو زەوییانە بۆ پێش بریاری لیژنەی کاروباری باکوور.

شایانی باسە نزیکەی سێ هەفتەیە، جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانگرتنیان راگەیاندووە کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە ۱۳۵ هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک دراوە بە عەرەبی هاوردە یان لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق تاپۆ كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە