شاندێکی ئەمریکا سەردانی عەین عیسایان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکا سەردانی شاری عەین عیسایان کرد لە باکووری شاری رەققەی کوردستانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووەک شاندێکی ئەمریکی کە پێکهاتبووە لە 5 ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ مۆنیکا سەردانی شاری عەین عیسایان کردووە، لە باکووری رەققە.
ئاماژەیان بەوەش دا، شانده ئەمریکییەکە بە تەنیشت هێڵی کۆنترۆڵ کردنی هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەدا تێپەڕیوون.
هێشتا وردەکاریی زیاتر لەبارەی سەردانەکەی شاندەکە و ئەو شوێنانەی سەردانیان کردوون بڵاو نەکراوەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران