بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە ژمارەیەک سەربازی سووریا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە سنووری منبج هێرشیان كردووەتە سەر پێگەكانی سوپای سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: لەو هێرشەی سوپای توركیادا پێنج سەربازی سوپای سووریا كوژراون و شەشی دیكەش برینداربوون.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هاوكات لەو هێرشانەدا سێ شەڕڤانی كورد گیانیان لەدەست داوە و دووی دیكەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش كردووە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بەردەوامی بەسەر ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران