شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-14 11:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماددەی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بوودجەدا، دەنگی هێنا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆکی فراکسیۆنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین، وتی، دەنگی نەهێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان یاروەیس، بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئەوەشی وتووە: "خستنە دەنگدان و ژماردنی دەنگەکانی مادەی پاشەکەوتی مووچە، ۳۰ چرکەی پێ نەچوو."

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی وتووشیەتی: "لایەنی کوردستانی هەبو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق، چوونکە پێیان وابوو لەڕووی سیاسییەوە لەبەرژەوەندی یەکێتییە."

کاروان یاروەیس جەختیشی کردۆتەوە کە: "کورد خۆی چاک نەکات و یەکگرتو نەبێ هەرێم و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان رۆژ لەدوای رۆژ دۆخیان خراپتر دەبێ."

لەگەڵ ئەوەش وتوویەتی: "کۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت و پرۆژەکان لە کوردستان دەست پێدەکەنەوە."

هەروەک ئاماژەی بەوەش داوە کە: "ڕەتمان کردەوە ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بخرێتە سەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق."

وەک کاروان یاروەیس وتوویەتی: کاتێک مەسەلەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان دێتە ئاراوە، "هەموو ناکۆکەکانی ناو پەرلەمان دژی کۆک دەبن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە