شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-06 03:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەم مانگەدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لە ئەستانە بەڕێوە دەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا لەم مانگەدا، لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا، بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەکان لە زاری رۆژنامەی نیمچە فەرمیی "ئەلوەتەن"ەوە رایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێڕەوی ئەستانەدا بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە لە 20 – 21ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بریکاری وەزیری دەرەوە، ئەیمەن سوسان، نوێنەرایەتی لایەنی سووریا دەکات لەم کۆبوونەوەیەدا، کە بە پشتبەستن بە دەرئەنجامەکانی دوایین کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە سەر ئاستی وەزاری دێت.

ڕۆژی یەکشەممە، بەڕێوبەری دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆرهان قراقوش، بە کەناڵی "ئەلمەیادین"ی راگەیاند: گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی چوار قۆڵیدا بە سەرپەرشتیی مۆسکۆ، یەکلاکەرەوە دەبێت لە گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی لە سووریا.

پێشتر مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی داوە کە ئەرکی ئامادە کردنی نەخشەڕێگا و پلانی کارکردنی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا پێسپێردراوە.

بەهەمان شێوە، وەزیری دەرەوەی سووریا، فەیسەڵ ئەلمیقداد، پێشتر لە لێدوانە رۆژنامەوانییەکاندا ئاشکرای کردبوو، لە میانی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکانی ئەم دواییەدا گفتوگۆی قووڵ و هەندێکجاریش توند هەبووە، بەو پێیەی شاندی سووریا هەموو ئاماژەکانی بۆ ئاسایی کردنەوە لە دۆسیەی کۆبوونەوەکاندا سڕیوەتەوە.

ئەلمیقداد گوتیشی: "ئاسایی‌کردنەوە تەنها کاتێک روودەدات کە تورکیا سەرجەم هێزەکانی لە سووریا کشاندبێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە