شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-31 08:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا لە کۆبانێ ۱۳۹مین گەڕانی هاوبەشیان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا گەڕانێکی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورکی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا، ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم گەڕانە سەربازییە، ۱۳۹مین گەڕانی هاوبەشە لەنێوان هەردوولا لە ناوچەکەدا لەدوای رێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا.

کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕووسی و تورکی پێکهاتبووە و دوو هێلیکۆپتەری ڕووسیی هاوەڵییان دەکرد، لە گوندی غەریب، ۱۵کم لە رۆژهەڵاتی کۆبانێوە، بەڕێکەوتوون.

ئەو کاروانە هاوبەشە بە گوندەکانی قەرەمۆغ، جەیشان، خەرابیسان تەحتانی و باگدیک-دا تێپەڕیوون، تا گەشتنە گوندی خانا/بەندەرخان، لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی و دوای ئەوە کاروانەکە گەڕایەوە بۆ خاڵی دەستپێکی خۆی لە گوندی غەریب.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە