شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-23 11:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سینان ئۆغان بە فەرمی پشتگیریی خۆی بۆ ئەردۆغان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سینان ئۆغان، کاندیدی دەرنەچووی هاوپەیمانی ئاتا پشتیوانی خۆی بۆ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینان ئۆغان کاندیدی دەرنەچووی هاوپەیمانی ئاتا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان پشتیوانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان ۴۹.۵۲٪ـی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت ۴۴.۸۸٪ـی دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەوەش هیچ یەکێک لە کاندیدەکان رێژەی ۵۰+۱ـی دەنگەکانیان بەدەست نەهێنا و هەڵبژاردنەکە خرایە گەڕی دووەم کە بڕیارە ۲۸ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە