شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-22 17:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یەکێتی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرەو پووکانەوە دەبەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشانەوەو پووکانەوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا، ئەو ڕاستیە زیاتر دەردەخات کە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی دامەزراوە یاسایی و دەستوریەکانی دانی پێدا نراوە و سەلمێنراوە، بەڵام بەداخەوە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو هەڵوەشانەوەو پووکانەوەی دەبەن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەوەی ئێستا لەپەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت لە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵا و هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، دەبوو لەماوەی یاسایی پەرلەماندا بکرایە و هەوڵی کۆدەنگی بۆ بدرایە بۆئەوەی هاوڵاتیان بە خۆشحاڵیەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئایندەیان بکردایە، بەڵام بەداخەوە ئەو کارانە کاتێک ئەنجام دەدرێن کە ماوەی یاسایی پەرلەمان بەسەرچووە و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەسەر ئەو بارودۆخەو دەخوازین هاوڵاتیان ئەم هەنگاوە پڕ لە پشێوی و ئاڵۆزیانەی دەسەڵات ساردیان  نەکاتەوە لە هەوڵ و هیوای گۆڕانکاری و چاکسازی بەتایبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە و دەبێت هەمووان سوور بین لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرکۆنەی هەر هەوڵێکیش بکەین کە بیەوێت دامەزراوە نیشتمانیەکان بێ ڕۆڵ بکات و هاوڵاتیان بەرەو بێهیوایی ببات".
 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە