شه‌ڕێکى ده‌سته‌ویه‌خه له‌نێو په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى و پارتى ڕوویدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ بڕیاربوو په‌رله‌مانى کوردستان کۆ ببێته‌وه بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بوو به کارکارکردنهوهى کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم، به‌ڵام بەر لەوەی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتارانی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی چوونە سەر ستەیجی دەستەی سەرۆکایەتی و گرژیی لەنێوانیان ڕوویدا.
شه‌ڕه‌که شه‌ڕێکى ده‌سته و یهخهبوو له نێوانیان و تائێستا شه‌ڕى وا ڕووی نه‌داوه و په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى زیاد کردنى بڕگه‌یه‌کیان بۆ کۆبوونه‌وه‌که به نایاسایی زانى.
په‌رله‌مانتارانى پارتى له‌گه‌ڵ کاراکردنه‌وه‌ى کۆمیسیۆن بوون و په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى ده‌ڵێن پێشتر رێکه‌وتن کراوه هه‌موو بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ک پاکێج تێپه‌ڕێندرێت.
له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخرا و پارتى ده‌ڵێت پێویسته سه‌به‌ینێ کۆبوونه‌وه‌که ئه‌نجام بدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران