شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-15 17:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن/ رۆژی ۲۸ی ئەم مانگە هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بۆیە هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی ۱۰۰%ی دەنگەکانی کاندیدانی سەرۆکایەتی جیاکرانەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان ۴۹.۵۱%ی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو ۴۴.۸۸%ی بەدەست هێنا، هاوکات سینان ئۆغان ۵.۱۷%ی بەدەست هێنا، موحەڕەم ئینجەش کە سێ رۆژ لە هەڵبژاردنەکە کشابووەوە ۰.۴۴%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

ئەحمەد یەنەر ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە و بڕیاردراوە ۲۸ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە