شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-15 09:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکات بۆ کابینەی هەرێم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەن بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە: "پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە".

دوێنێ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یەکەمین کۆبوونەوە بوو لە دوای زیاتر لە حەوت مانگ کە قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی تیایدا بەشدار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە