شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-09 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیژنەی هاوبەشی ئاو  لە نێوان ئێران و عێراق چالاکییەکانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان دەست پێکردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی ئاو  لە نێوان ئێران و عێراق پێکهاتووە و ئەم لیژنەیە چالاکییەکانی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵات دەست پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میحرابیان ڕاشیگەیاند لەبارەی دۆسییەی ئاوەوە لەگەڵ عێراق چەند رێککەوتنێکمان واژۆ کردووە و "کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئاو گرنگیی بە لایەنەکانی هونەری و یاسایی و ئیدارەدانی کاروباری سەرچاوە ئاوییەکانی لە ناوچەکە دا".

عەلی ئەکبەر میحرابیان ئاشکراشی کرد لیژنەی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق کە بەرپرس بوو لە تاوتوێ کردنی دۆسییەی ئاو لە ساڵی ٢٠١٢ەوە کارەکانی راگرتبوو، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە رێککەوتنێکی نوێ واژۆکرا و لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ عێراق رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی چەند وێستگەیەکی ئاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەم کارەش ئەندازیارە ئێرانییەکان سەرپەرشتی دەکەن.

ناوبراو وتیشی، پێویستە بابەتی ئاو لە نێوان عێراق و ئێران بە سیاسی نەکرێت، چوونکە پرسی ئاو  بابەتێکی هەرێمی و کۆمەڵایەتی و هونەری تەواوە.

وەزیری وزەی ئێران باسی لەوەش کرد، ئاماژەکانی بارانبارین لە ناوچەکەدا دەریان خستووە رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و کەشوهەواش گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

وەزیری وزەی ئێران دەشڵێت، ئێران وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا، چەند وڵاتێکی دراوسێی هەیە، هەربۆیە پێویستە لە رووی وزەوە ئاڵوگۆڕی هەبێت، ئەمەش سوودی بۆ بەرژەوەندی ئابووری گەل و وڵات دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە