سەرۆکی پارتی داوای قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهسعوود بارزانى پهیامێک ئاراستهى حکوومهتى عێراق دهکات و داوا دهکات قەرەبووى سەرجەم قوربانییانی جینۆساید بکرێتهوه لهگهڵ گەڕاندنەوەی مافەکانیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سهرۆکى پارتى لهمیانى وتارێکدا لە یەکەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند: "کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لەگەلی کوردستان و داوای قەرەبووکردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید و گەڕاندنەوەی مافەکانیانی دهکهین".
بارزانی وتیشى: "سەرەڕای ئەوەی کوردانى فهیلى ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی دوانە بوونەوە، بەڵام کوردە فەیلییە شۆڕشگێڕەکان توانییان بەشداریان هەبێت لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتیکردنی شۆڕشی ئەیلوول".
مهسعوود بارزانی ئاماژهى بەوەش کرد: "تائێستا 12 هەزار گەنجی فەیلی کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵدا بوو بەشێوەیەکی دڕندانە لەناوبران، تائێستاش کەس نازانێت لەکوێ نێژراون".
بۆچوونی بەکارهێنەران