شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-01 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیەک لە گرێ‌سپی کوژران و بریندار بوونی 14 کەسی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- له ‌شارى گرێ‌سپى ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی داوه‌ و ژماره‌یه‌ک پۆلیس‌ و چه‌کدارى سه‌ر به ‌تورکیا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگه‌یاند‌، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە گرێ‌سپی سەربە پارێزگای ڕەققە 2 پۆلیسی تورکیا کوژراون ‌و 7 پۆلیسیش بریندار بوون.

باس له‌وه‌ش کراوه‌، لە تەقینەوەکەدا ئەندامێکی پۆلیسی مەدەنی سووریاش کوژراو 4 کەسی دیکەش بریندار بوون، بەمەش ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە 9 سەربازەکەی تورکیاوە، گەیشتە 14 کەس.

ڕوانگەکە دەڵێت: تەقینەوەکە لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" ڕووی داوە و بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەر کردن گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا.

گرێ‌سپی شارێکى کوردستانی سووریایه ‌و له‌ڕووى هه‌ڵکه‌وته‌ى جوگرافیشه‌وه‌ سه‌ر به‌پارێزگای ڕەققەیه ‌و نزیکە لە سنوری تورکیا، لەساڵی 2012 و ئاڵۆزیه‌کانى سووریاوه‌ کەوتە دەست سوپای سووریای ئازاد، دواتر لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشه‌وه‌ داگیر کرا و دواتر لە16ی حوزەیرانی 2016 لەلایەن شه‌ڕڤانانى یەپەگەوه‌ ئازاد کرا، به‌ڵام لە 13ى تشرینی یەکەمی 2019 شارەکە لەلایەن تورکیا و ھێزە سوورییە ھاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتەوە داگیر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە