شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-10 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ دژایەتییەک لەنێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دەمەقاڵێی نێوان هەردوو حزبی کوردستانی پێش هەموو هەڵبژاردنێک فراوانتر دەبن، بەڵام دوای هەڵبژاردن هەردوو حزب هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروه عەبدولواحید له گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی "جریده"ی عێراقی باس لەوە دەکات که هیچ ناکۆکییەکی ڕاستەقینه لەنێوان ئەو دوو حزبەدا نییه، چوونکه له دزی و ستەم و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و داخستنی دەمی خەڵک و دەست بەسەر کردنی نەیاراندا هاوبەشن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە دەمەقاڵێ و ناکۆکیی نێوان هەردوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنیا پەیوەندیی بە پارە و سامانەوە هەیە، نەک لەسەر ئامانجی ڕاستەقینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە