سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دۆخی ئابووری و چارەسەر کردنی کێشەکانیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى كۆ بووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆک وه‌زيران و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و جێه‌جێ كردنى كارنامه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سوودانى جه‌ختى له‌گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى جێبه‌جێ كردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پشتيگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق.
بارزانی و سوودانی هه‌روه‌ها داكۆكييان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران