هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاو کردووەتەوە و هیوا دەخوازێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگەن بە رێککەوتن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە :"حکوومەت دەخوازێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خێراتر بکات و کاربکات بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو گەیشین بە چارەسەریەک کە لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت."
هەروەها دەشڵێت: "نەرمیمان نواندوە و هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی گەیشتن بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی، دواتریش گفتوگۆ لەسەر پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان ناوەند و هەرێم دەکرێت."
بۆچوونی بەکارهێنەران