شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-02 14:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویسته‌ سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت‌ و کۆی داهاتی نەوت لەسەرتاسەری عێراق بچێتە یەک خەزێنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی نەوت لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە ڕاگەیاند.



بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و وتویه: "دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس‌ و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی تورکیاوە، لەپێناو داهاتووی میللەتەکەمان‌ و ڕێگری کردن لە دروست بوونی گرفت‌ و قەیرانی گەورە، کاتی ئەوەیە بڕیارە دروستەکە بدرێت كه‌ ‎کۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت‌ و کۆی داهاتی نەوت لەسەرتاسەری عێراق بچێتە یەک خەزێنەوە".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌یشڵێت: "پشکی هەرێم لە بوودجە و داهاتی عێراق دیاری بکرێت‌ و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بکرێت، سیستەمی بەنزین، نەوت‌ و گازوایلی هەرێمی کوردستان ببەسترێتەوە بە عێراق‌ و بەهەمان نرخ بدرێتەوە بەهاوڵاتیان، هاوكات نوێنەری هەرێم لە کۆمپانیای سۆمۆ و کۆی سیستەمی نەوت‌ و غازی عێراق هەبێت‌ و بەشێک بن لە بەڕێوەبردن‌ و بڕیاردان".
‏‎
بافڵ تاڵه‌بانى هۆشدارییش دەدات‌ و دەڵێت: "ناکۆکییە ناوخۆییەکان‌ و تاکڕەوی، قەوارەکەمان لاواز دەکات‌ و هەرێمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە، نەک کاری هاوبەش‌ و داوا کردنی مافەکانمان لە بەغدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە