شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-30 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەست نیشان کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆڵۆنێڵ مارک دیمیشێل ڕۆژی 29ی ئاداری 2023، بە بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد و لەلایەن فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لێ كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێكدا كە عەمید ڕوكن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەكان و ڕاوێژكارانی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، كۆڵۆنێڵ مارک، كۆتایی هاتنی ئەركەكەی بە سەرۆكی ئەركان ڕاگەیاند و كۆڵۆنێڵ تۆماس نیكۆلای، وەكوو فەرماندەی نوێی هێزەكانی ئەڵمانیا ناساند.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی ئەركان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی بە كۆڵۆنێڵ مارک گەیاند و بەخێرهاتنی كۆڵۆنێڵ تۆماس نیكۆلای كرد و ئامادەییی وەزارەتی نیشان دا بۆ هاوكاری و كاری هاوبەش، هاوكات هەوڵ و هەنگاوەكانی ماوەی ڕابردووی كۆڵۆنێڵ ماركی بەرز نرخاند، "كە هەوڵی بێوچانی دا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشخستن و سەركەوتنی پڕۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە".

بۆ ئەمەش گوتی: وەكوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای فیدراڵ دەكەین لە هەماهەنگی كردن و هاوكارییه ‌بەردەوامەكانیان لە ڕێگەی ڕاوێژكارانی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ پێشمەرگە و دووپاتیشی كردەوە لە بەرانبەر مەترسییەكانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان پێویستە هاوكاری و یارمەتییەكانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە فراوانتر بكرێت.

بە وتەی بەرپرسانی پێشمەرەگە: "دەوڵەتی ئەڵمانیای فیدراڵ لە ماوەی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕاوێژكارانی سەربازییەوە لە هەرێمی كوردستان كاری گرنگ و كاریگەریان بۆ بەرزكردنەوەی توانستی سەربازیی پێشمەرگە و گەشەسەندن و سەركەوتنی پڕۆسەی چاكسازی كردووە، هاوكات ئەو وڵاتە ڕۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان لە پێشخستنی كەرتی تەندروستیی پێشمەرگەدا هەبووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە