شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-28 11:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەشت چەکداری داعش لە سنووری سلێمانی دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر کردنی هەشت ئەندامی داعشیان لە سنووری سلێمانی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاوی کردەوە، لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق زانیاری دروست بەدەست هات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە یاسا هەڵهاتوو، کە بە مادەی ٤ تیرۆر داواکراو بوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای هەواڵگری، دژەتیرۆر، یەکەی وەڵامدانەوەی خێرای عیراق کە بەمەرامی خۆحەشاردان ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون.

لە ڕاگەیێندارەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ڕەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەستنیشان کران و خرانە ژێر چاودیری هێزەکانمانەوە، پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەر ٨ تیرۆریستی تۆمەتبار کە بەرەگەز عەرەب بوون دەستگیرکران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە