PKK: ڕاگرتنی چالاکییەکانمان تا دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا درێژ دەکەینەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەکەکە کە بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانی دوای بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات ڕایگەیاندبوو، ئەو بڕیارەی تا دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا درێژ کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسی هوزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕایگەیاند: ''پرۆسەی هەڵبژاردن زۆر گرنگە و ئێمە بە باشمان زانی بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانمان درێژ بکەینەوە تا دوای هەڵبژاردنەکان. چوونکە ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی ئێمە و گەلانی تورکیا گرنگە و هەڵبژاردنێکی مێژووییە.''
بسی هوزات گوتیشی: دوای هەڵبژاردنەکان جارێکی تر بە گوێرەی دۆخەکە بە بڕیارەکەی خۆماندا دەچینەوە.
هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانیانەوە هێرشەکانی سوپای تورکیا زیاتر بوووە و چەکی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراو بەکار دێنن. ئەو هێرشانە وەڵام دەدرێنەوە، بەڵام لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا هیچ چالاکییەک ناکەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران