تەرمی نۆ شەڕڤانەکەی هەسەدە بە خاک دەسپێردرێن
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند، تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی هەسەدە بە خاک دەسپێردرێن، کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەر لە سنوری دهۆک گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دەڵێت: ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 رێوڕەسمێکی ناوەندی و سەربازی بۆ بە خاکسپاردنی نۆ شەڕڤانی یەکەی دژەتیرۆر ئەنجام دەدەن و رێوڕەسمەکە لە حەسەکە دەستپێدەکات.
پێشتر هەسەدە بڵاوی کردەوە، رۆژی 15ی ئەم مانگە بەهۆی رەوشی کەشوهەوا دوو هێلیکۆپتەر لە ناوچەی چەمانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە نۆ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان سپارد، کە یەکێکیان شەڕڤان کۆبانێ فەرماندەی یەکینەکانی دژەتیرۆر بوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران