شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-21 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی گۆڕان دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند؛ ئەولەویەتى کارەکانى بزوتنەوەى گۆڕان چاککردنى ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە (21/12/2020) جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و رێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازى لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند؛ ئەولەویەتى بزوتنەوەکە لەم قۆناغەدا چاککردن و باشکردنى ژیان و گوزەرانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانە و سەرجەم هەوڵەکانى لەو لایەنەدا چڕکردەوەتەوە و کارى لەسەر دەکات.

هەرەک هەردوولا جەختیان لە پێویستى یەکگرتوویی و یەکڕیزى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە و بزوتنەوەى گۆڕان بە پێویستى زانى هەمو هێزە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان لەم قۆناغەدا بەشداربن بە هێزەکانى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە